لە باڵەكایەتی دژی حکومەتی توركیا سكاڵا تۆماركرا

  2021-01-25  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە دادگای لێكۆڵینەوەی شارۆچكەی چۆمانی سەربە پارێزگای هەولێر، سكاڵا دژبە كونسوڵخانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان، تۆمارکرا.

ئەمرۆ لەبەردەم دادگای قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر، خاوەنی ئەو ئاژەڵانەی لە بۆردومانەكەی ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە لە گوندی ئازادیی سەر بە قەزای چۆمانی سنوری پارێزگای هەولێر لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا لەناوچوون، لە دادگای لێكۆڵینەوەی شارۆچكەی چۆمان، سكاڵای دژ بە كونسوڵخانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان، تۆمارکرد .

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و بە ئامادەبوونی خانەوادە و هاوڵاتیانی سنورەكە، مەحمود حسێن خاوەنی ئاژەڵەكان وتی، "لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە زەرەر و زیانێكی گەورەمان بەركەوتوە، بۆیە سكاڵا لە دژی كونسوڵخانەی توركیا لە هەرێمی كوردستان دەكەم و داواكارم قەرەبووی ئەو زیانانە بكرێمەوە . "

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا مەحمود وتی، "لە ئەنجامی بۆردومانەكە، ٢٥٧ سەر مەڕ، ١١٧ بەرخ، ٨٥ بزن، ٥٢ كار و ٣١ بەران، بە بەهای ١٠ ملیۆن دینار جۆ و ئالیك، بایی پێنج ملیۆن دینار كەلوپەلی ناوماڵ، لەناوچوون، هەروەها ئەو خانوەی کە لە ئەنجامی بۆردومانەكە وێرانبوو، لەسەر ڕووبەری ١٠٠٠ مەتر دووجا بوو، كە ئاسەواری نەماوە و حەساری بەخێوكردنی مەڕوماڵاتەكە لەسەر ڕووبەری ٧٠٠ مەتر بوو، هەروەها تەواوی ڕەز و باخەكەم لەناوچووە" .



ڕیکلام