کەسێک بە چەقۆ هەڵکوتایە سەر چەند کەسێک لە شاری فڕانکفۆرتی ئەڵمانیا و ژمارەیەکی بریندار کرد، دواتریش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
پۆلیسی ئەڵمانیالە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، هیچ کام لە بریندارەکان گیانیان لە مەترسیدا نییە، بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی هێرشەکە و ژمارەی بریندارەکان ئاشکرا بکات.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، هێرشە لە نزیک وێستگەی شەمندەفەری سەرەکی شاری فرانکۆفۆرت ڕوویداوە و بریندارەکان بە پەلە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک لە شوێنەکە.
شایتەحالەکان لەشوێنی ڕوداوەکە ڕایانگەیاند، هێرشبەرەکە بە چەقۆ و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی هێرشی کردووەتە سەر خەڵکانی دەوروبەری خۆی.