لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شارۆچکەی عەنکاوەی هەولێر دوو کەس کوژران.
پەیامنێری
تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە شارۆچکەی عەنکاوەی هەولێر
رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و لە ئاکامدا دوو کەس کوژراون.
ئاشکراشیکرد،
ئەو دوو کەسە بران و لەبەردەم نەخۆشخانەی ماریەمانە لە عەنکاوە کوژراون.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەو شێوەیە بووە کە کاتێک ئەو
دوو کەسە لە ئۆتۆمبێلەکەیان دابەزیون، لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقەیان لێکراوە و
کوژراون.
ئەوەشی خستەڕوو،
بەوتەی پۆلیسی هەولێر رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی و دوژمنداری کۆنەوە بووە.
پەیامنێری تۆڕی
هەواڵی ژیان راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا لە پەیوەندی بەو رووداوە هیچ کەس دەستگیر نەکراوە
و لێکۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.