ئەمڕۆ هەردوو جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە و یەکێک لە تەوەرەکان پڕکردنەوەی شوێنی ئەندامانی دەست لەکارکێشاوە.
ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت ئامانجی سەرەکی کۆبونەوەکە پهیوهسته به دۆخی رێكخراوهیی بزوتنهوهی گۆڕان، بهتایبهت پرسی ئامادهكاری بۆ كۆنفرانسی قهزاكان و كۆنفرانسی نیشتمانی و پڕكردنهوهی بهرپرسیارێتی رێكخراوهیی له ئۆرگانهكان و خانهی راپهڕاندن.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو چەند ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی ناڕەزایەتییان لە ئەدای کاری بزتنەوەکە دەستیان لەکارکێشایەوە.
بەپێی دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن لە رێکخەری گشتی و شەش ئەندام پێكدێت و لەلایەن جڤاتی نیشتیمانیەوە بۆ ماوەی دووساڵ هەڵدەبژێردرێن.