لەم مانگەدا 50 تەرمی نەناسراو لە عێراق بە خاک سپێردراون

  2021-01-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرمانگەی پزیشکی دادی عێراق ڕایگەیاند، لەم مانگەدا ٥٠ تەرمی نەناسراو بەخاک سپێردراون.

لە بەیاننامەیەکدا فەرمانگەکە بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگی کانونی دووەمی ئێستادا ٥٠ تەرمی نەناسراوی لە گۆڕستانی نموونەیی لە پارێزگای نەجەف بەخاکسپێردراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی هەرە زۆری تەرمەکان نیشانەی بۆگەن بوون و شیبوونەوەیان تێدا بووە، سەرجەم تەرمەکانیش پشکنینی (DNA )یان بۆ کراوەو نموونەشیان لێوەرگیراوە، بۆ ئەوەی هەر کاتێک کەسوکارەکانیان بەداوایاندا گەڕان، لەڕێگەی پشکنینەوە بناسرێنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە میدیاکان هەواڵی دۆزینەوە و ئاشکرابوونی تەرمی نەناسراو لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە بڵاودەکەنەوە، هەندێک لەو تەرمانە نیشانەی ئەشکەنجەدانیان پێوە دیارە.



ڕیکلام