ئێران پەردەی لەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لادا

  2021-02-24  | 
تاران
ئێران پەردەی لەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نوێ لادا
فۆتۆ: میدیای ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئێران پەردەی لەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نوێ لادا کە بەوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە، توانای فڕینی بەمەوادی ٣٠٠٠ هەزار کیلۆمەتر هەیە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی٢ی٢٠٢١، عەزیز نەسیرزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپا پەردەی لەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەناوی "کەمان ٢٢" لاداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەکە توانای هەڵگرتنی تەقەمەنی جەنگیی پێشکەوتووی هەیە و بەپێی پێویستییەکانی هێزی ئاسمانی ئێران دیزاین کراوە و لە قۆناغەکانی کۆتایی بەرهەمهێناندایە.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای ئێران رایگەیاندووە، فڕۆکەی "کەمان 22" یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپایە کە توانای هەڵگرتنی تەقەمەنی جوارجۆری هەیە و دەتوانێت ٢٤ کاتژمێری بەردەوام و بە مەوادی ٣٠٠٠ کیلۆمەتر بفڕێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە فڕۆکەکە توانای چاودێری ورد و ناسینەوەی شوێنەکان و کۆکردنەوەی زانیاری لە شوێنە دورەدەستەکان هەیە و توانایەکی جەنگیی بێوێنەی هەیە.

عەزیز نەسیرزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای ئێران راشیگەیاندووە، ئەمڕۆکە خاوەنی چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆراوجۆرن و لەبواری تەکنۆلۆژیای جەنگیی، بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە، لە بەرنامەشیاندایە لە داهاتوودا چەند جۆرێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکە بەرهەم بهێنن.



ڕیکلام