عەلی باپیر: لە داهاتوودا کەسێک نابینین لە سەرکردایەتی کۆمەڵدا پابەندنەبێت بە ئیسلامەوە

  2021-02-24  | 
سلێمانی
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگەیاند، لە داهاتوودا کەسێک نابینین لە سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریدا کە پابەندنەبێت بە ئیسلامەوە.

عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، بەپێی ئەو نەخشەیەی کە پێشتر دایاننابوو کۆنگرەی حزبەکەیان بەست و بەگوێرەی ئەو ئامانجانەی کە لەبەرچاویان گرتبوون، گۆڕانکارییان لەناو خۆیاندا دروستکردووە.

سەبارەت بە هۆکاری گۆڕینی ناوی ئەمیر بەسەرۆک، عەلی باپیر رایگەیاند، ئەگەر خۆشمان ناوی ئەمیرمان نەگۆڕیبایە، ئەوا بەپێی یاسای کۆمسیۆن نابێت ناوی کەسی یەکەمی حزب ئەمیر بێت، بۆیە بەپێ ئەو پرەنسیپانە ناوی ئەمیرمان گۆڕیوە بە سەرۆک.

دەرباری گۆڕینی پاشگری ئیسلامی لە ناوی حزبەکەیدا بۆ دادگەری، عەلی باپیر رایگەیاند، وشەی ئیسلام وکو هەموو بەرنامەکانی خوا بۆ چەسپاندنی دادگەری لە نێوان مرۆڤەکاندا هاتووە، بۆیە ئەو ناوەیان گۆڕیوە و کۆمەڵێک حیکمەتێکی دیکەشی تێدایە کە لە داهاتوودا باسی دەکەن.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، جەختی لەوەشکردەوە کە لە داهاتوودا کەسێک نابینین لە سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریدا، پابەندنەبێت بە ئیسلامەوە.



ڕیکلام