وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند نزیکەی سەدا 10 ی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواوبووە و کارکردنیش لە پرۆژەکە بەردەوامە.
وەزارەتی شارەوانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەردەوام چاودێری پرۆژەکە دەکات و لەگەڵ باشبوونی کەش و هەوا کارەکانی تەواوکردنی شەقاماکە باشتر بەڕێوەدەچن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی ڕایگەیاندوە" تۆپۆگرافیای ئەو شوێنەی كە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لێ جێبەجێ دەكرێت، تۆپۆگرافیایەكی تارادەیەك سەختە و هێشتا كاركردن لێی لە قۆناغی خۆڵكاری و بڕین و پڕكردنەوە و جێبەجێكردنی كارە كۆنكرێتییەكاندایە".
وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردوە " ئەو چوار مانگەی كە وەرزی زستان بوو، بەهۆی باران و بەفر و سەختی كەشوهەواوە تارادەیەك بەربەست لەبەردەم زیاتر بەرەوپێشچوونی كارەكان دروست بوو، لەگەڵ خۆشبوونی كەشوهەوادا لە وەرزی داهاتووەوە كارەكانی تەواوكردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەشێوەیەكی باشتر بەرەو پێش دەچن .
شەقامی 100 مەتری یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژیەکانی سلێمانی لەساڵی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بەردی بناغەی داندراوە و کۆمپانیای قەیوان پرۆژەکە جێبەجێدەکات.