سەرۆکی چین سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر هەژاریدا ڕاگەیاند

  2021-02-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی چین ڕایگەیاند بەتەواوی بەسەر هەژاریدا سەرکەوتوون و لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا بەبەهای 246 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لەدژی هەژاری کردوە.

شی جین پینگ سەرۆکی چین لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا سەبارەت بە بنبڕکردنی هەژاری ڕایگەیاند بە سوپاسەوە هەوڵەکانمان بۆ سەرکەوتن بە سەر هەژاریدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.

وتیشی زیاتر لە 98 ملیۆن هاوڵاتی لە لادێکان هێڵی هەژاریان تێپەڕاندوە و 832 پارێزگا و قەزا و 128 هەزار گوندیان ئاوەدانکردۆتەوە.

سەرۆکی چین ئاماژەی بەوەشکردوە لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا بەبەهای 246 ملیار دۆلار وەربەهێنان لەوناوچانە کراوە و باری دارایی هاوڵاتیان باشکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا و لە کاتی کردنەوەی سێیەمین دانیشتنی کۆنگرەی نەتەوەیی گەلدا، کە بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانانی ئەو وڵاتەیە، دەسەڵاتدارانی چین ڕایانگەیاند، کە لە ساڵی 2020دا پلانیان داناوە بۆ ئەوەی "سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە لە شەڕی دژی هەژاری و جێبەجێکردنی تەواوی کارەکانی بنیاتنانی کۆمەڵگای داهاتی ناوەند بەدەست بهێنن.



ڕیکلام