وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم موچە نەدراوەکانی ساڵی ڕابردوو بکرێت بە قەرز لەسەر حکومەت،هاوشێوەی موچە پاشەکەوتکراوەکانی ساڵی 2016 و 2017
بەپێی ڕینماییەکی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی وەزارەت و دەستەکانی کردوە ڕایگەیاندوە موچە نەدراوەکانی مانگەکانی پێنج و شەش و حەوتی ساڵی ڕابردوو بکرێتە قەرز.
هەروەها موچەکانی مانگەکانی چوار و هەشت و یانزە و دوانزەش بەهەمانشێوە بە قەرز تۆماربکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێم پێنج موچەی دابەشکرد کە چواردانەیان بە لێبڕینەوەبوو.
بەردەوام لەناو فەرمانبەران و پەرلەمانتارانیشدا پرسیاری ئەوە دەکرا نازاندرا کە موچە نەدراوەکان چۆن ئەژماردەکرێت.
لەسەرەتای ساڵی 2021 ەوە حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە 30 رۆژ جارێک موچە دابەشبکات،بەڵام ئەوە دوومانگە بە لێبڕینی سەدا 21 موچە دابەشدەکات.