دۆناڵد ترامپ: رەنگە لە 2024 هەڵبژاردن بەرمەوە

  2021-03-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا یەكەم دەركەوتنی خۆی دوای جێهێشتنی نوسینگەی سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاند، رەنگە لە ساڵی 2024 بێمەوە و لە بایدن بەرمەوە.

دۆناڵد ترامپ ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە لە كۆنفرانسی كاری سیاسی پارێزگاران وتی: لە پارتی كۆمارییەكان جیانابێتەوە و بگرە یەكگرتووتر و بەهێزتر دەگەڕێنەوە.

ئەو سەرۆكە تەمەن 74 ساڵ كە 20 ی كانوونی دووەم كۆشكی سپی جێهێشت پێش ئەوەی جۆ بایدن سەرۆك كۆمار دەست بەكاربێت، دوای ئەوەی تۆمەتباركرابوو، بەڵام توانی لە دانیشتنی تۆمەتباركردن لە ئەنجومەنی پیران ڕزگاری بببێت بەهۆی ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی نەدا تۆمەتباركردنی بە هەڵكوتانە سەر بینای ئەنجومەنی نوێنەران لە 6 ی كانوونی دووەمدا. 

ترامپ بە ئامادەبووانی وت، بیرم دەكەن؟ بەیەكەوە گەشتێكی ناوازەمان دەستپێكرد، بەڵام گەشتەكە هێشتا زۆری ماوە كۆتایی بێت. رەنگە بۆ جاری سێیەم لە دیموكراتەكان ببەمەوە، بەكار هێنانی بۆ جاری سێهەم داننەنانیەتی بە شكستی بەرامبەر بە جۆبایدن كە لە ساڵی 2016 هەڵبژاردنی بردەوە و دواتر لە ساڵی 2020دا هەرچەندە شكستی هێنا بەڵام تا ئێستاش خۆی بە براوە دەزانێت. 

ئەو وتیشی، لەوانەیە لە ساڵی 2024 دا خۆی هەڵبژێرێت وتیشی: ڕەنگە بڕیار بدەم بۆ جاری سێیەم لێیان بدەم، ئەوە جگە لەوەی كە هێشیشی كردە سەر ئەندامێكی كۆماریەكان بەهۆی ئەوەی لە كاتی هەوڵدان بۆ لێپرسینەوە دەنگیانداوە بۆ ئەویە لێپرسینەوەی لێبكرێت بەڵام سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ئەو لێپرسینەوەیە بە "ئیهانە" دادەنێت. 


ڕیکلام