ژنێك بە تۆمەتی دزینی نزیكەی 9 هەزار دۆلار لە سەیدسادق دەستگیر كرا

  2021-03-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ شارەزوور، تۆمەتبارێكی ژنیانیان بەتۆمەتی‌ دزیكردن لە سەیدسادق دەستگیركردووە کە نزیزکەی نۆ هەزار دۆلاری لە سێ کەس دزیوە.


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: پاش تۆماركردنی‌ چەند حاڵەتێكی‌ دزیكردن لەچەند شۆفێرێك لەسەر ڕێگای‌ وارماوە - عەربەت، هێزەكانی‌ پۆلیس پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە لەناو قەزای‌ سەیدسادق دەستگیربكرێت.

پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە: لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباردا توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی‌ (8700 دۆلار) و (570 هەزار دینار)دا كە تۆمەتبار لەكاتی‌ لێكۆڵینەوەدا دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوە و بەوتەی‌ خۆی‌ لەسێ كەسی‌ دزیوە.  

ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (خ، ح، ع) بەبڕیاری‌ بەرێز دادوەری‌ لێكۆڵینەوە و بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵنەوەكان بەردەوامن.



ڕیکلام