لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی توند ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات

  2021-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێکی توند ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت دەکات و دەڵێت متمانەت لە دەستداوە.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا لە تویتەری فەرمی خۆی ڕاشیگەیاندوە دەستیان وەرداوەتەوە کاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ کەسە ئازادبکرێن و کەیسەکەی غالب محەمەد دیزە بە دەرخۆنە بکرێت.

لاهور شێخ جەنگی روودەکاتە مەسرور بارزانی و دەڵێت تۆ متمانەت لە دەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ ناکرد.

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو حکومەتەی لە کەیسی دەستگیرکراوەکانی بادیناندا داوای دەکرد کەس دەستیوەردان لە کاری دادگاکاندا نەکات کەچی هەمان حکومەت بە ئاشکرا و بە هەڕەشە داوای ئازادکردنی سێ ئەفسەری دەزگای هەواڵگری هەرێم دەکات کە کە لەسەر کەیسی هێڕشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیرکراون.

دەقی پەیامەکە:



ڕیکلام