ڕۆستەم ئاغالە: شێوەکاران زۆرن و ناتوانن سێ دێڕی بەسوود لەسەر تابلۆیەکیان بڵێن یان بنووسن

  2021-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕۆستەم ئاغالە لە هەردوو بواری تابلۆ و فۆتۆدا کار دەکات و لە هەردووکیانا کاری بەرچاوی هەیە، ئەو لە جۆری ئەو هونەرمەندانەیە بەردەوام خەریکی کارکردنی هونەرییە و جار جار کارەکانی پێشانگا تایبەتییەکانیدا نمایش دەکات، ئەمە جکە لەوەی لە شێوەی ئالبوومدا چاپیان دەکات، لەم دەرفەتەی (تۆڕی هەواڵی ژیان)دا هونەرمەند ڕۆستەم ئاغالە دەدوێنین:

ژیان: ژن لە تابلۆکانی تۆدا ئامادەییەکی بەرچاوی هەیە، بۆیە بۆمان گرنگە دیدگای تۆ بزانین سەبارەت بە ژن، چۆن دەڕوانیتە ژن؟

ڕۆستەم ئاغالە: ئێمەی شێوکاران ژن و فیگەری ژن ئامادەیی بەردەوامی هەیە لەڕووبەری ئیشمان، کاتێ ژن نەبێت دارێ هەیە، کەرێ هەیە بەڕەێک هەیە ژن ئیقاع و ڕوبەری تابلۆ دەگۆرێ هەموو ساتێ دەچمە بەرانبەر رووبەری تابلۆیکی تازەم خۆم بە ئادەم دەبینم داوای حەوا دژکەم دەستی حەوا دەگرم

ژیان: هێنانی هەندێک ئێکسسوار و کەرەستەی تاکو ڕادەیەک کوردی لەوانە (مەرکانە، گۆزە، بەڕە، جاجم...) بۆ ناو تابلۆکانت بە چ مەبەستێکە؟

ڕۆستەم ئاغالە: سەرنج و دۆزینەوەی من مێژوویەکی کۆنی هەیە، ئەو کاتانەی لە هونەرەجوانەکان شاگردبووم رق و گاڵتەم بەمۆدێلە رەق و پانتۆل لەپێ دەهات حەزی نیگارکیشانم نەدەما و زوو خۆم ڕزگار دەکرد و دەچوومە دەشت و دەری گۆیژە یان ئێستای گوندی ئەڵمانی نیگارم دەکیشا یان لە بە شیناوخۆی ئەو بەشۆو فۆرمە کوردی و ئاشنایانەم نیگاردەکیشا، دواتر لە نەوتەکان قول بومەوەلە یەکە زەخرفیەکان نەخشەکان و خستمە ناو باوەشی فیگەرەکان تنانەت روخساریانیشم کردە نەخشی بەرە لە پاشان بیینم چی بکەم ڕۆح و مۆرکی ڕۆژهەلاتی بدەم بەتابلۆکان کاری دەستی ژنانی کورد سود لئ وەرنەگرم تابلۆێکی سەد دوو سد سال هەزار سال کۆنمان نیە .

ژیان: لە قۆناغێکدا لە هەردوو بواری فۆتۆ و تابلۆدا چوویتەسەر بەکارهێنانی هەندێک فۆڕم و هێما و کەلوپەلی ئێزدییەکان، ئەمەت چۆن و لە پێناو چیدا بوو؟

ڕۆستەم ئاغالە: با پرۆژەی ئیزدیەکان تێکەڵ بەو پرسیارانەی  سەرەوەت نەکەم، لەجینۆساید و ئەتککردن و لاقە  و فرۆشتن و بە کەنیزەی کچانی ئیزدی لای من کۆتایی نایەت وەک وەحشیگەری کوشتی دوعاش لە لایەن خودی خۆیان .

ژیان: تۆ هەمیشە خەریکی بەهێترکردنی پەیوەندی نێوان تابلۆ و ئەدەبیاتی، بۆ ئەم مەبەستەش چەند پڕۆژەیەکت ئەنجامداوە، لای خۆتەوە ئەو پەیوەندییە چۆن دەبینیت؟ لە داهاتوودا کاری دیکە لەو نێوانەدا دەکەیت؟

ڕۆستەم ئاغالە: هونەری من بێ یۆرۆک و فەرهەنگ دانامەزرێ، شیوەکاران زۆرن نازانن و ناتوانن سێ دێری بە سوودو باش، لەسەر تابلۆێکیان بڵێن یان بنوسن، بەلام بۆمن ڕەنگ و هێل نووسینەوەی رستەی رۆمانە، دوایش کە تەواو دەبێ ئێوە وەرگیری دەبن، کاری نیگارسازی بۆ زۆر لە شاعیرانم کردووە تابەت قوبادی جەلی زادە وەختی خۆشی شیرکۆ بێکەس داوای لێکردم  کاریناوەوە بەرگی بۆبکەم ئەوانەی بەردەستی پەشیمانیان کردبۆوە .

کاری فۆتۆگرتن بۆ من بەشیکی پرۆژەی پیشەی کار بوەبەشیکی حەز و پێوستی دەربرین بووە .

ژیان: کارە فۆتۆییەکانت زۆرجار خەریکن چیرۆکێکمان بۆ دەگێڕنەوە، پێت وایە هەمان ئەو چیرۆکانە بە تابلۆ ناگەن؟ ئەگەرنا چۆنە بۆ نیشاندانی چیرکەکان پەنا دەبەیتە بەر هەردووکیان؟

ڕۆستەم ئاغالە: فۆتۆ ش چیرۆکە، هەندێ گرتە دونیای شلەقاندوە، بەتایبەتی لەڕووی فۆتۆی ڕۆژنامەگەرییدا بە دیاریکراوی فۆتۆی جەنگ  یان رووداوی کتو پر و سەیر، فۆتۆ لای من کاری رۆژنامەگەری و رووداو نییە، هیندەی کارم کردوە لەسەر ئیستاتیکا و پۆرترێت و سرو شت دوکۆمینتی ەوە ئاینێک وەک ئەلبومی ئێمە کاکەین، فۆتۆ و نیگارکیشان جیاوازن و یەک ئامانجیشیان هەیە، لەوەتەی فۆتۆ هاتۆتە مەیدان چیرۆک و حیکایەتی تابلۆ  کەم بۆتەوە، سحری تابلۆ کەم بۆتە، بە هاتنی کامێرە و فیلم، فیگەر فریودارو ئاسمان بوونە رووبەری ئەبستراکت،لای من رۆژ بە رۆژ فیگەرەکان میوانداری زۆز تر و بەڕویکی خۆش دەیان هێنمە

ماڵی تابلۆکانم .

ژیان: لە هەردوو بواری نیگارکێشان و فۆتۆگرافیدا پڕۆژەی ئایندەت چییە؟

ڕۆستەم ئاغالە: لە بوار نیگارکیشان پرۆژەم تەنها نیگارکیشانە لەسەر هەناسەو خەوتن و رۆیشتن و ئازاری خۆم و دەوروبەرمە، بۆ فۆتۆش پرۆژەم هەیە، بەلام باسی ناکەم چۆن کامیرە بە من نابیندرێ هەروا ش کاردەکەم بێ کۆلە پشت.



ڕیکلام