ئەفسەرێك لە توركیا بە 82 كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

  2021-03-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێكی پاسەوانی سنوردا دەستبەسەر 82 كیلۆ ماددەی هۆشبەرداگیراوە، ئەفسەرەكە و كەسێكی دیكەش كە لەگەڵیدا بووە دەستگیركراون.

فەرماندەی پیادەی پاسەوانی سنور لە هاتای وڵاتی توركیا بەهۆی ئەوە 82 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و جەندرمەوە دەستگیركرا. 

فەرماندەیی جەندرمە لە هاتای توركیا لە ئۆپراسیۆنێكدا بەرپرسێكی پاسەوانی سنوری بەناوی (ڤ.ك) دەستگیركرد، ئەو فەرماندەیە لە سنوری سوریاوە ماددە هۆشبەركەی گواستووەتەوە كەسێكی دیكەشی لەگەڵدا دەستگیركراوە كە وەك هاوكار ناوی هاتووە. 

میدیاكانی توركیا لە زاری فەرماندەیی جەندرمە لە هاتای گواستویانەتەوە زانیارییان پێگەیشتووە كە ملازمی پیادە (ڤ ك و ا.ك) لە بنكەی دەرچوونی سنوریدا كە دەكەوێتە ناو ناوچەی قەدەغەكراوی سەربازییەوە بینراوە، دوای لێكۆڵینەوە بۆیان دەركەوتووە ئەو چونەیان بە مەبەستی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بووە. 

لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی چەند هێزێكی جیاوازدا، لەناوچەی بۆهشین ئۆتۆمبیلی ئەو ئەفسەرەیان راگرتووە و سەگی تایبەتمەند پشكنینی كردووە بڕێكی زۆر لیرەی توركی و 82 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دۆزراوەتەوە، هەردوو تۆمەتبارەكەش دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵداكراوە. 


ڕیکلام