لە سلێمانی بەهۆی شەڕە بەردەوە مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا

  2021-03-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی و لەنزیک مزگەوتی هەنجیرەکە مێردمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بەهۆی شەڕە بەردەوە گیانی لەدەستدا.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند مێردمنداڵەکە بەرد بەر پشتەوەی سەری کەوتووە.

وتیشی تەرمی منداڵەکە لە پزیشکی دادوەرییە و توێکاری بۆ دەکرێت.



ڕیکلام