ئەمشەو لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ناو سەنتەری شاری ڕانیە ١٤ کەس بریندار بوون، ک ژمارەیەکیان لە هێزەکانی ئاسایشین .
لەوبارەیەوە عەلی عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئەمشەو شەمە کاتژمێر هەشت و دەخولەک ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا لە جۆری پێکدادان لەترافیکلایتی ڕزگاری لەناو شاری ڕانیە لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب گۆناو بێ سەرەتاو و پیکات و تۆیۆتا لاندکرۆزەر (مێکزەمینی) هیزەکانی ئاسایش ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجام رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایش وەرگەڕاو بەهۆیەوە ٦ کارمەندی ئاساش و پێنج بەندکراو برینداربوون و ٣ سەرنشینی تریش کە لەڕەگەزێ مێ بوون لە ناو پیکاب گۆناوەکە برینداربوون.
هاوکات ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە، کە هیچ بەندکراوێک لەوکاتەدا ڕای کردبێت کە لەناو ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایشدا . بوون