غالب محەمەد: ئەگەر دۆسییەکەم نەگوازرێتەوە بۆ بەغدا بەهەموو دنیا دەڵێم بنەماڵەی بارزانی چەند گەندەڵن

06/04/2021
فۆتۆ: 

غالب محەمەد دەڵێت، ئەگەر دۆسییەکەی نەگوازرێتەوە بۆ بەغدا بە هەموو دنیا دەڵێت کە بنەماڵەی بارزانی چەند گەندەڵن.

غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراقدا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا  رایگەیاند، دوو داواکارییان پێشکەشکردووە، بۆ ئەوەی دۆسیەکەی بگوازرێتەوە بۆ بەغدا و ئەگەر دۆسیەکە نەگوازرێتەوە، ئەوا لە بەغدا دۆسیەیەکی دیکە دەکاتەوە و ئەو کاتەش سکاڵا لەو بەرپرسانە دەکات، کە تێوەگلاون لە دۆسیەکەدا .

 غالب محەمەد جەختی لەوەشکردەوە "ئەگەر ئەو کەسانەی هێرشیانکردووەتە سەرم رادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکرێن، ئەوا لە هیچ شوێنێکی ئەم دنیایە نامێنێت کە تێیدا باسی ئەوە نەکەم، کە بنەماڵەی بارزانی تیرۆریست و گەندەڵن، دەشبێت ئەم بنەماڵەیە بزانن ئەمڕۆ بێت یان سبەینێ بێت، دەبێت بڕۆن ".

هاوکات پارێزەری دۆسیەکەی باسی لەوە کرد، لە دوای چاوەڕوانییەکان بۆیان دەرکەوتووە، لە هەرێمی کوردستاندا ناتوانن دۆسیەکە بگەیەننە ئەنجام، بۆیە کاردەکەن بۆ گواستنەوەی دۆسیەکە بۆ بەغدا .

هەر لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسیەکدا غالب محەمەد ئاماژەی بۆ وتیشی، کاتێک تۆمەتبارانی دۆسییەکەی دەستگیرکراون بارزانی و کوڕەکەی لە کاتژمێر 1ی شەودا تەلەفۆنیان کردووە و داوای ئازادکردنی چوار "چەقۆکێشیان" کردووە و هەڕەشەی دوو ئیدارەییان کردووە .

 ئێوارەی 26ی شوباتی ئەمساڵ، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی غالب محەمەد لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشکرایە سەری و لە چەند شوێنێکەوە بە 12 چەقۆ سەری بریندارکرا .