کەلار.. شۆفێرێک خوشکە زایەکی خۆی شێلا و گیانی لەدەستدا

06/04/2021
فۆتۆ: 

بەیانی ئەمڕۆ لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیاسپورتاج بەهەڵە منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی ئیناس محمد حسین دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیاسپورتاج بەهەڵە منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی ئیناس محمد حسین شێلا و پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار گیانی لەدەستدا.

وتیشی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خاڵی منداڵەکەیە و لەلای مالی خۆیان منداڵەکەی شێلاوە و لەئەنجامداگیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی منداڵەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی ٢٤ی هاتووچۆ بەندکراوە.