پۆلیسی هەولێر: ئەو پیاوەی بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵیدەکرد دەستگیرکرا

06/04/2021
فۆتۆ: 

لە شاری هەولێر پیاوێک دەستگیر دەکرێت کە بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵیکردووە، پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، ئەو پیاوە سێ لە خوشکەزاکانی بۆ سواڵکردن بەکارهێناوە.

بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، بڵاویکردەوە، دوای چاودێرییەکی وردی کەسێک، کەوا بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵیدەکرد، توانییان ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بکەن، کە پیاو بوو و خۆی کردبووە ئافرەت و سواڵی بە سێ لە خوشکەزاکانی دەکرد.

پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دەشڵێت، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، کە ماوەیەکە ئەم کارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیک بازاڕی لەنگە دەکات و سێ خوشکەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەکار هێناون.
لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٣٩٠) لە یاسای سزادان، ئەو تۆمەتبارە راگیراوە.