وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ٥٠% سزای قەرزەکانی خۆش دەبێت

06/04/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە ٥٠٪ ی سزای قەرزەکانی خۆش دەبێت، بەمەرجێک لە ماوەی دیاریکراودا و قەرزەکە بە شێوەی نقد بدرێتەوە.

دەشڵێت، ئەوانەی ئەم بڕیارە دەیان گرێتەوە قەرزەکەیان بۆ ناکرێت بە قیست هەروەها ئەو خاوەنکارانەی پارەی قەرزەکانیان بۆ کراوە بە قیستی مانگانە ئەگەر پارەکەیان بە نەقد بدەن بەر ئەو بڕیارە دەکەون.

راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بڵاویکردەوە، لەسەر بریاری ئەنجومەنی کارگێری خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەلایەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە  ٥٠٪ ی سزای قەرزەکانی خۆش دەبێت.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی  ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٤/٦، پاڵپشت بە بڕگەی (حەفتەم) لەکۆنووسی دانیشتنی ژمارە (١٢٣)ی ئەنجومەنی کارگێری خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکران بڕیاریدا سزای دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکان دەبەخشرێن بەڕێژەی (٥٠٪).

وەزارەتی کار مەرج بۆ دانەوەی ئەوقەرزە دادەنێت و دەڵێت، ئەگەر خاوەن کار لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/١ تا ٢٠٢١/١١/١ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کریکاران لە پارێزگاکان بکات بۆ دانی پارەی بەشداریەکان و قەرزەکەی بە شێوەی نقد بە یەکجار.

دەشڵیت، ئەوانەی ئەم بڕیارە دەیان گرێتەوە قەرزەکەیان بۆ ناکرێت بە قیست هەروەها ئەو خاوەنکارانەی پارەی قەرزەکانیان بۆ کراوە بە قیستی مانگانە ئەگەر لە ماوەی سەرەوە پارەکەیان بە نەقد بدەن بەر ئەو بڕیارە دەکەون.