کازمی: خۆم چاودێری بازار دەکەم

06/04/2021
فۆتۆ: 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، خۆی سەرپەرشتی دۆخی بازاڕ دەکات، بە تایبەت دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سکاڵای هاوڵاتیان زیادبووە سەبارەت بە نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان.

لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا کازمی ڕایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سکاڵای زۆری پێگەیشتووە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان.
لەو ڕووەوە کازمی ڕایگەیاند "خۆم چاودێری ئەوە دەکەم کە لە بازاڕدا چی روو دەدات، پێویستە هاوڵاتیان بپارێزین لە چاوچنۆکی ئەو کەسانەی بازرگانی بە قوتی گەلەوە دەکەن، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەیەن بە موزایەدەچییەکان دۆخی ئابوری بەکار بهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان".
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ گفتوگۆ دەکەن لە بەسەر فۆرمی خۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا، لەو رووەوە سەرۆک وەزیران فەرمانیکردووە بە  تەرخانکردن و گەیاندنی بەشە خۆراکی زیادە، بۆ ئەو مەبەستەش قسە لەگەڵ وەزیری بازرگانیدا دەکرێت.
پێشتر وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە مانگی رەمەزاندا هەوڵ دەدەن خۆراکی زیاتر و بە کوالیستی باشتر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکەن.
هاوکات کۆمپانیای گشتی دانەوێڵەی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا ئاردی سفر بەسەر هەموو خێزانێکی عێراقیدا دابەش دەکرێت.