سەربازە بێسەرەکان؛ بەشێکی دیکە لە یادەوەرییەکانی هونەرمەندێکی کورد لە ئەڵمانیا

06/04/2021
فۆتۆ: 

پەیکەرسازی کورد (شوان کەمال) سەبارەت بە پڕۆژەیەکی هونەریی خۆی دەنووسێت.

لە کۆتایی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو،  کاتێک لە کارگەی هونەری دروستکردنی پەیکەر بە کانزاکان کارم دەکرد لە ئەلەمانیا،رۆژێک ئافرەتێکی بەتەمەن هات بۆ لامان پرۆژەیەکی پەیکەری هەبو ئەیویست جێبەجێی بکات لای ئێمە،منیش سەرپەرشتایری هونەری بوم بۆیە زۆربەی کارەکان کەوتە لای من هەر لە دروستکردنی مۆدێلی پەیکەرەکان تا قڵبکردن بە لم و داڕشتنی بە کانزاکان .

جا زۆر جار ئەیوت شوان کاتی خۆی کاری هونەریم کردوە بۆ فڕۆکەخانەکەتان،منیش ئەموت لە کوێ؟(ئەوکات کوردوستان فرۆکەخانەی نەبو)ئەیوت لە (تەلئەبیب) منیش ئەموت ئەی من نەموت خەڵکی کوردوستانم خۆ ئیسرائیلی نیم.نازانم زۆر جار بیری ئەچوەوە دیارە لەبەری تەمەنەکەی بو ئەو کاتانە لە سەرو هەشتا ساڵ ئەبو .

پرۆژەکە پێک هاتبو لە ١٠٠ پەیکەری بێ سەر و قاچ دوایی لە شێوەی سەرباز پێکەوە دا ئەنران و وەک سوپایەک دەرئەکەوتن.لەبەر گرنگی پرۆژەکە و ناوی پەیکەرسازەکە بێجگە لە برۆنز جارێکیش لە ئاسن دروستمان کردەوە .

لەگەڵ حکومەتی ئەرجەنتین وا بڕیار بو لە شاری بۆرنس ئایرسی پایتەختی ئەو وڵاتە دابنرێت،بەڵام لەبەر ڕێنەکەوتن لەسەر نرخەکەی کە چەند ملیۆن دۆلارێک بو،دوایی فرۆشتی بە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا .

هونەرمەندەکە خاتو(ماگدەلینا ئەبەکانۆڤیچ)پەیکەرسازێکی پۆلۆنی بو بە یەکێک لە گرنگترین و ناودارترین هونەرمەندی ئافرەت ئاژمارئەکرێت لە جیهاندا،ساڵی ٢٠١٧ لە وارشۆ کۆچی دوایی کرد.