ڕوسیا ئەمریکا بەپێشێلکردنى ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکان تۆمەتبار دەکات

06/04/2021
فۆتۆ: 

دوایی دریژکردنەوەی ڕێککەوتننامەی کۆتایهێنان بە چەکە قەدەغەکراوەکان لە نێوان ڕوسیا و ئەمریکا، بۆ یەکەم جار ئاڵوگۆڕی زانیاری لە بارەی ژمارەی کڵاوە ئەتۆمیەکان لە نێوان ئەو دووڵاتەدا بڵاوکرایەوە.

پێگەی فەرمی ڕیا نۆڤەستی بڵاویکردوەتەوە، ڕوسیا و ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵا و دوای شەش مانگ چەند زانیاریەکیان لە بارەی کڵاوە ئەتۆمیەکانەوە ئاڵوگۆڕکردووە، لە سەرەتای مانگی ٩ی ساڵی ڕابردوەوە ئەوە یەکەم جارە ئاڵوگۆڕی ئەو زانیاریانە دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە، سەرەتای مانگی ٣ەوە تا مانگی ٩ ڕوسیا کە خاوەنی ٥١٧ کڵاوەی ئەتۆمی بوە، ٧ کڵاوەی ئەتۆمی لە ناوبردوە و کەمکراونەتەوە بۆ ٥١٠، بەڵام ئەمریکا لەو ماوەیەدا لە ٦٥١ کڵاوەی ئەتۆمیەوە ڕێژەکەی بۆ ٦٧٥ بەرزکردەوتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەپێی ڕێککەوتننامەی ستارت ٣ی نێودەڵەتی کە لە ٥/٢/٢٠١١ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا واژۆکراوە و بەپێی ئەو ڕێککەوتنەش وڵاتەزلهێزەکان کار بۆ کەمکردنەوەی کڵاوە ئەتۆمیەکان و چەکە قەدەغەکراوەکان دەکەن، بەڵام ئەمریکا بەپێى زانیارى سەرچاوەکە پابەندى ڕێککەوتنەکە نەبووە.