ژمارەی گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا بۆ 3 ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە

06/04/2021
فۆتۆ: 

ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە و هندستانیش لەڕووی ژمارەی توشبونەوە ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرس بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا، وڵاتی بەڕازیل بەیەکێک لە چوار خراپترین وڵاتەکانی دنیا دادەنرێت لەڕووی ژمارەی مردنەوە.

وتیشی، ژمارەی گیان لەدەستدان لە جیهاندا بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن کەس بەرزبوەتەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جهیانیش هۆشداری دەدات لە خراپتربونی ڕەوشی کۆرۆنا لە جیهان.

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە،  ئەمریکا لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆر ترین ڕێژەی مردنی تیدا تۆمارکراوە، کە بەنزیکەی ٥٧٠ هەزار کەسی لەو وڵاتە کوشتووە و هاوکات لە ڕووی ژمارەی توشبونەوە هندستان لە پلەی دووەمدایە کە هەموو شەو ڕۆژێک ١٠٠ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە دەبن.

ڕێژەی مردنیش بە ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا بەڕێژەی ٦٠% ڕووی لە بەرزبونەوەکردەوە بەتایبەت لە بەریتانیا و ڕوسیا و فەرەنسا و ئیتالیاوئەڵمانیا.

ژمارەی توشبون لە جیهاندا بۆ ١٣٠ ملیۆن و ٧٨٤ هەزار و ٢٥٧ کەس بەرزدەبێتەوە، لە ماوەی شەو ڕۆژێکدا ژمارەی گیانلەدەستدا لە جیهاندا بۆ ٢ ملیۆن و ٨٤٦ هەزار و ٤٠٣ کەس بەرزبوەتەوە، هاوکات ١٠٤ ملیۆن کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بون.

زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەسیش چاکبونەتەوە، ئەمریکا، بەڕازیل، هندستان، لە پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمدان لەڕووی توشبون و مردن بە ڤایرۆسەکە.

لە ئەمریکا ٥٥٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڕازیل ٣٣٠ هەزار کەس و هندستان ١٦٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.