بەوێنە.. فڕنی سەمونی كاردۆست لە سلێمانی داخرا
بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە، قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنی سه‌مونی كاردۆست-ی له گه‌ڕه‌كی تاڤگه له سه‌رچنار داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كه فڕنی سه‌مونی توركی كاردۆست له گه‌ڕه‌كی تاڤگه داخراوە.
ئاماژەی بەوەشکردەوە، لەکاتی سەردانی لیژنه‌ی فڕن و نانه‌وای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ركه‌وتوه پیسایی پشیله له شوێنه‌كه‌یدا هه‌بووه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داخراوه.
|