حکومەتی هەرێم بودجە بۆ دروستکردنی ئارامگا و مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان تەرخان دەکات

07/04/2021
فۆتۆ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بودجەیەک بۆ دروستکردنی ئارامگا و مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان تەرخان بکات.

بەپێی نوسراوێک کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کراوە، حکومەتی هەرێم کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە بە خەرج کردنی بڕی 558 ملیۆن و 835 هەزار و 500 دینار بۆ دروستکردن و چاککردنی گۆڕستان و باڵەخانەی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ و شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو بڕە پارەیە قۆناغ بە قۆناغ خەرج دەکرێت.