نرخی تابلۆیەکی پیکاسۆ زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلارە

07/04/2021
فۆتۆ: 

تابلۆیەکی وێنەکێشی بەناوبانگ پیکاسۆ، لە مەزادێکی شاری نیویۆرک بە نرخی 55 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەشدار دەبێت.

تابلۆکە کە ناوی  "Femme Assise Près d'une Fenêtre (Marie-Thérèse)” ، وێنەی خۆشەویستە 17 ساڵەکەی پیکاسۆیە بە ناوی "ماری" و بە واتای "ئەو ژنەی لای پەنجەرەیەک دانیشتووە" دێت. پیکاسۆ لە تەمەنی 50 ساڵیدا و لە ساڵی 1932 تابلۆکەی کێشاوە و بە یەکێک لە گرنگترین کارەکانی پیکاسۆ دادەنرێت

تابلۆکە پێشتر لە مەزادێکی دیکەدە لە ساڵی 2013 بە بڕی 44.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە و بوو بە جێی سەرنجی زۆر لە هونەر دۆستان کە پێیان وابوو تابلۆکە هیچ جوانییەکی خۆشەویستەکەی پیکاسۆ نانوێنێت و هیچ تایبەتمەندییەکی وای نییە کە وایلێبکات شایەنی ئەو نرخە خەیاڵییە بێت

مەزادەکەی نیویۆرک لە سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ دەبێت و زۆر لە ئارەزومەندانی وێنەکانی پیکاسۆ بە جۆشەوە چاوەڕوانی بەشداریکردنی مەزادەکەن

پیکاسۆ ناوی تەواوی پابلۆ پیکاسۆیە، لە وڵاتی ئیسپانیا لەدایک بووە و یەکێکە لە بەناوبانگترین تابلۆکێشانی مێژوو