نیوزلەندا بڕی موچەی کارمەندان و باجی سەرمایەداران زیاد دەکات

07/04/2021
فۆتۆ: 

نیوزلەندا کەمترین موچە بۆ 20$ دۆلار لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات و باجی سەرمایەدارەکانی ئەو وڵاتەش بەرز دەکاتەوە.

لە راپۆرتێکدا کە “World Economic Forum” بڵاویکردووەتوە هاتووە، لە زۆربەی وڵاتاندا ئافرەتان کەمترین موچەیان هەیە بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا و راپۆرتەکە مەزەندە دەکات بە لایەنی کەمەوە 135 ساڵ بخایەنێت تا وڵاتان بگەنە ئەو ئاستەی موچەی نێوان ئافرەتان و پیاوان یەکسان بکەن

راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریەری لەسەر بڕی کەمترین موچەی زۆر لە وڵآتە زەبەلاحەکانی جیهان کردووە و لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەمترین موچە 15$ دۆلارە لە کاتژمێرێک، کە ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ نیوزلەندا 10$ دۆلار جیاوازی هەیە

بەپێی ئامارەکانی لە راپۆرتەکەدا بڵاوکراوەتەوە نیوزلەندا لە ئێستادا لە پێشینەی ئەو وڵاتانەیە جیاوازی موچەی نێوان پیاوان ئ ئافرەتانی زۆر نەبێت و کەمترین جیاوازی گێندەری تێدایە لە بواری کارکردندا

لە هەمان کاتدا نیوزلەندا بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەو وڵاتاندە دادەنرێت لە رووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئابووریەکی یەکجار هاوسەنگ بەخۆیەوە دەبینێت

پێشکەوتنەکانی نیوزلەندا لە کاتی سەرۆکایەتی جاسیندا ئاردنە وەک سەرۆکی وەزیرانی ئەو وڵاتە و بە یەکێک لە سەرکەوتووترین سیاسەتمەدارانی ئافرەت دادەنرێت لە جیهاندا