لە دادگایەکی فەرەنسا سکاڵا دژی عادل عەبدولمەهدی تۆمار کرا

07/04/2021
فۆتۆ: 

کەسوکاری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ی عێراق بەتۆمەتی ئەشکەنجەدان و بێسەروشوێنکردن سکاڵایی یاسایی دژی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە پاریس تۆمەر کرد.

دوای ساڵێک و مانگێک لە ڕادەستکردنەوەی حکومەتەکەی، پێنج خێزانی عێراقی داوای یاسایییان لە پاریس لەسەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، تۆمار کرد.

پارێزەرێکی دۆسیەکە بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ‎ئەو خێزانانە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقیان بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبارکردووە، لەوانە ئەشکەنجە و بێسەروشوێنکردنی بە زۆری خۆپیشاندەران، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا.

لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەو خێزانانە پێشکەشی داواکاری گشتیان کرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە دادگای پاریس، خێزانێکیان بە تۆمەتی بریندارکردنی کەسێکیان و یەکیکیان بە تۆمەتی بێسەروشوێن کردن، سکاڵایان تۆمار کردوە و داواش دەکەن ئەوانە وەک قوربانی بناسێنرێن.

پارێزەی دۆشیەکە دەشڵێت، هەرچەندە دەستوری عێراق ڕێگەی بە ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی مەدەنیانە داوە بەڵام ئەو دەستورە پێشێلکراوە، بە تەقەکردن بەسەر خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و هیتر.

پارێزەرەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە،  سەرۆک وەزیرانی پێشوو ئەو ڕێوشوێنانەی نەناوە کە لە لایەن نوسینگەکەی ڕێگەی پێدراوە بۆ ڕێگەگرتن لەو جۆرە تاوانانە هاوکات کەشوهەوایەکی وایڕەخساندوە کە ئەو تاوانانە دوبارە ببنەوە.

‎لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا سەدان هاوڵاتی عێراق، وەک ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر نەبونی خزمەتگوزاریەسەرەتاییەکان ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەکوشتن و گرتن وەڵامدرانەوە، کە لەو کاتەدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراقبوو.