ژنێک لە سلێمانی 65 هەزار پاوەن و 35 ملیۆن دینار و ئاڵتونی لێدەدزرێت

07/04/2021
فۆتۆ: 

لە گەڕەکی تویمەلیکی شاری سلێمانی دزێک هێرش دەکاتە سەر ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا و بڕێکی زۆر پارە و ئاڵتون دەدزێت.

ژنەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، دوای ئەوە رۆشتۆتە دەرەوە بۆ خۆڵرشتن پیاوێکی بینیوە لە حەوشەی ماڵەکەیدا و بە دەمانچە هەڕەشەی لە خاوەنماڵ کردووە و وتوویەتی "قسە نەکەی"

خاوەنماڵ کە تەمەنی 74 ساڵە دەشڵێت پێدەچێت لەسەر دیوارەوە هاتبێتە ناو حەوشەکە چونکە دەرگاکە داخرابوو. دزەکە بڕی 65 هەزار پاوەن و 35 ملیۆن دینار و بڕێک زێری لە ماڵەکە دزیوە