وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدات

07/04/2021
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە بۆ ژیان دەدات و دەڵێت، ئەوە تەنها پێشنیازێکە و تاوەکو ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی هەواڵی ژیان، سەعد سەعید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو نوسراوەی کە بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، دزەی پێکراوە و جارێ نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، "لە ئێستادا ئەوە تەنها پێشنیازێکە و چاوەرێ دەکەین ئەندامانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕای خۆیان لەوبارەیەوە بدەن".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، "ئەگەر بڕیارێکی واش هەبێت لەمڕۆدا جێبەجێ ناکرێت چونکە پێویستی بە ئامادەکارییە".

ئەم لێدوانەی سەعد سەعید بۆ تۆڕی هەواڵی ژیان پاش ئەوە دێت کە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، بەشێک لە میدیاکان نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بڵاویکردەوە کە تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دراوە، لە کاتژمێر ٨ی شەو بۆ ٦ی بەیانی.

دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دزەی پێکراوە: