سلێمانی.. وردەکاری دزینی 65 هەزار پاوەن و بڕێک زێڕوپارە لە ئافرەتێکی بەتەمەن

07/04/2021
فۆتۆ: 

ئەو خانمەی بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تویمەلیکی شاری سلێمانی کەسێک هێرشی کردەسەرماڵەکەی و بڕی ٦٥ هەزار پاوەن و زیاتر لە ٣٥ ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتون و زێڕی لێدزی وردەکاری چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە بۆ تۆڕی هەواڵی ژیان دەگێڕێتەوە و دەشڵێت، سێ ڕۆژ پێش ڕووداوەکە کەسێک چووەتەماڵەکەی و داوایلێکردوە چەند کلیلێک بداتە دراوسێکانی.

وتیشی، ئەو پارەیەیی کە براوە هیی کوڕەکەم بوە کە دکتۆرە و ویستویەتی بەو پارەیە پرۆژەیەک بۆخۆی دروستبکات.

ئەو خانمە تەمەنی ٧٤بۆ ٧٥ ساڵە وردەکاری و چۆنیەتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە بۆ تۆڕی هەواڵی ژیان بەمشێوەیە دەگێڕێتەوە.


ئەو دەڵێت، بەیانی بۆ فڕێدانی خۆڵ ویستم بچمە دەرەوە و دوای دانانی خۆڵەکە کەسێک لە حەوشەکە دەرکەوت وامزانی ئالانی کوڕمە و پێموت ئەوە تۆ چی دەکەیت لێرە و بۆ ناێیتە ژوورەوە، ئەویش دەمانچەی خستە سەرسەرم و وتی وسبە قسەنەکەیت.

وتیشی، نازانم ئەو کەسە چۆن هاتبویە ژوورەوە چونکە دەرگاکان داخرابون بەڵام پیدەچێت بەسەر دیوارەکەوە هاتبێت، سەبارەت بە بونی کامێرایی چاودێری ئەو خانمە وتی، ئێمە کامێرای چاودێریمان نیە و بەڵام دراوسێکانمان کامێرایان هەیە و پرسیارم لێکردن وتیان لە کامێراکانەوە دەرنەکەوتوە.

لە گێرانەوەی ڕووداوەکەدا ئەو خانمە وتیشی، یەکەم جار منی دانیشاند و کڵاوێکی پێدام وتی بیکە سەرت و دەم و چاوت بشارەوە منیش کردمە سەرم و وتی چاودێری ئەو ماڵەدەکەم پەنجەرەکەی کردەوە بەتەلەفۆن لەگەڵ کەسێک قسەی دەکرد دەیوت لێرە و لێرە نیە و دادەخستەوە، زیاتر لە نیو کاتژمێر چاوەڕێمکرد، بە دەمانچە بردمیە دەرەوە وتی بمبە بۆ ژووری نوستنەکەت.

منی لەسەر کورسیەکدانا و دەسیکرد بە گەڕان بە ژووری نوستنەکەدا و ئەو پارەیەیی کەبردی ھی کورەکانم بوو جگەوە ٤ ملیۆنی منیشی بردوە و لەگەڵ ٩ ملیۆن و پاوەنەکانیش، ٢٠٠ ھەزاری دایکم لێرەبوو بردی، لەگەڵ موچەکەی خۆم کە دوێنێ وەرمگرتوە و ھاوکات، لە عەلاگەیەکدا نزیکەی ١٥ ملیۆن دیناری بردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەکاتی بردنی پارەکەدا ھیچ دەستکێشێکی لە دەست نەبوو، لە کاتی چوندا منی بردە لای توالێتەکە و سێ جار چوە دەرەوە و دەگەڕایەوە دواتریش ڕۆی و پێی وتم بێیت بەدواما تەقەت لێدەکەم و دەتکوژم، من یەکەم جار خوشکەکەمم ئاگادارکرد و دواتریش پێکەوە ھێزە ئەمنیەکان ئاگادار کرد.

وتیشی، من بەتەنیا لیرە دەژیم و دوای ڕووداوەکەش سەرجەم کەسوکارەکەم ھاتن بەدەنگمەوە، بەڵام سێ ڕۆژ لەمەوپێش کەسێک ھاتە ئێرە و زۆر لەم کەسە دەچوو پێی وتم ئەم کلیلانە بدە بەو دراوسێیەتان منیش وتم لیت وەرناگرم و کەسیش لێرە ناناسم.