هەولێر.. کەسێک دەستگیرکرا کە بە ناوی ئاسایشەوە پارە و مۆبایلی بردووە
لە هەولێر کەسێک دەستگیر دەکرێت، کە بە ناوی ئاسایشەوە ڕێگری لە هاووڵاتییەک کردووە و پارە و مۆبایلی لێ ستاندبوو.
بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، ڕایگەیاند،تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا.ێ.م) لە شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک (فامیلی مۆڵ) دەستگر کرد، کە لە گەڕەکی هەولێری نوێ بە ناوی ئاسایشەوە ڕێگری لە هاووڵاتییەک کردبوو و پارە و مۆبایلی لێ ستاندبوو.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، تۆمەتباری ناوبراو، کە هاووڵاتییەکی مەدەنییە و هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی ئاسایشەوە نییە، دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.
|