واشنتۆن و بەغدا: هیچ بنکەیەکی بیانی لە عێراقدا بوونی نییە

07/04/2021
فۆتۆ: 

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنی داوە بە کشاندنەوەی ژمارەیەک لە هێزەکانی لە عێراق و، بەغدا و واشنتۆن ڕێککەوتوون هیچ بنکەیەکی بیانی لە عێراقدا بوونی نییە.

ئەعرەجی بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لایەنی ئەمریکی بەڵێنی داوە بە پاشەکشەپێکردنی ژمارەیەکی گرنگ لە هێزەکانی لە عێراق، گفتوگۆشیانکردووە لەسەر ئەو پێشکەوتنەی کە هێزەکانیان بەدییان هێناوە لە بەرپەرچدانەوەی تیرۆر.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەمریکییەکان ڕێککەوتوون، هێزە عێراقییەکان ئەرکی دژایەتیکردنی داعش لە ئەستۆ بگرێت.

جەختیشیکردەوە، عێراق جەختیکردووەتەوە لە پاراستنی کادیرە بیانییەکان و هەردوولاش ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی هیچ بنکەیەکی بیانی لە عێراقدا بوونی نییە.

ئەو وتانەی قاسم ئەعرەجی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وازارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بەغدا و واشنتۆن خولی سێهەمی گفتوگۆی ستراتیژییان دەستپێکردووە، کە لە سەردەمی جۆن بایدندا یەکەم جارە عێراق و ئەمریکا گفتوگۆی خولێکی تری گفتوگۆی ستراتیژی ئەنجام دەدەن.

خولی ئەمجارەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوولا، بۆ سێهەمجارە و یەکەمجاریشە لەسەردەمی ئیدارەی نوێی ئەمریکا، دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتی فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەڕێگەی تەکنیکی ڤیدیۆییەوە، ئەمڕۆ خولی سێهەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەستیپێکردووە.