دوو کۆگای دەرمان لە هەولێر داخران

07/04/2021
فۆتۆ: 

دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانەوە دوو کۆگای درمان لە شاری هەولێر داخران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان ڕایگەیاند، لە درێژەی گەڕان و بەدواداچوونەکانی لیژنەی چاودێری بازاڕی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان و قایمقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێر، ئەمڕۆ دوو کۆگای دەرمان داخران بە ھۆکاری پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە هاوبەشەکانیان بە شێوەیەکی ھەمیشەیی بەردەوام دەبن لە بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانیان، بۆ رێگرتن و قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دەرمان بە شێوەیەکی نایاسایی و سەرپێچیکاران  رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە .