نرخی نەوت کەمێک هاتەخوارەوە

08/04/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ ٨ی نیسان نرخی نەوتی خاوی برنت بە ٦٢ دۆلار و ٨٨ سەنت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٩ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٣ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا .

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٥٩ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

رزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت .

ئەگەرچی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد .

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.