ئاسایشی ڕاپەڕین دوو کەسی بە پارەی ساختەوە دەستگیر کرد
هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لە بازگەی (بانوەقەل) دوو گومانلێکراویان بە بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیر کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، هێزەکانیان دوو کەسیان بە ناوەکانی (ع،ع،ک) و (س،خ،ب) کە ماتۆڕسکیلێکیان پێ بووە و بڕی (٢٤٧٥٠٠٠) دوو ملیۆن و چوار سەد و حەفتا و پێنج هەزار دیناری عێراقی لە جۆری (٥٠٠٠) پێنج هەزاری ساختەیان پێ بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی ڕاپەڕیندا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە بە فەرمانی دادوەر و بە گوێرەی مادەی (٢٨١) لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە .
|