پاداشتی 200 دۆلار بۆ ئەو کەسەی ئەم پشیلەیە دەدۆزێتەوە

08/04/2021
فۆتۆ: 

پشیلەیەک لە سلێمانی ون دەبێت و خاوەنەکەی پاداشتی 200 دۆلار دەدات بەو کەسەی دەیدۆزێتەوە.

پشیلەکە ناوی (سەنی)یە و لە رۆژی سێشەممەی 3ی سەرەتای ئەم مانگەوە ون بووە لە شوقەکانی دەروازەی 2ی شاری سلێمانی

(سەنی) رەنگی سوورە و خاوەنەکەی دەڵێت (خەسێنراوە) و مایکرۆچیپێکی هەیە

هەرکەسێک دۆزییەوە پەیوەندی بکات بە (کریستیانا)، خاوەنی پشیلەکە