داوا لە مەسروربارزانی دەکرێت ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنێت

08/04/2021
فۆتۆ: 

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوا لە مەسروربارزانی دەکات ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنێت و دەشڵێت، شاردنەوەی ڕاستیەکان ئەوەنەی تر گومانەکانی خەڵکی کوردستان زیاتر دەکات و رێگرە لەوەی کە زۆرترین کەس ڤاکسینەکە وەرگرن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕایگەیاند، ئەم بێدەنگیەی سەرۆکی حکومەت چەندین پرسیار ئەوروژێنێ. لەوانە: ئایا سەرۆکی حکومەت پێشتر ڤاکسینەکەی وەرگرتوە بۆیە بێدەنگی لێکردوە؟ 

ئاخۆ سەرۆکی حکومەت ڤاکسینە ئەمریکیەکەی وەرگرتوە و منەتی بە چینی و بریتانیەکە نیە؟

یا ئایا مەسرور بارزانی متمانەی بەو ڤاکسینە نیە کە پێشکەشی خەڵکی کردوە؟

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بێدەنگی کردن لە بەکارهێنانی ڤاکسین و شاردنەوەی ڕاستیەکان ئەوەنەی تر گومانەکانی خەڵکی کوردستان زیاتر دەکات و رێگرە لەوەی کە زۆرترین کەس ڤاکسینەکە وەرگرن.  

دەقی ڕاگەیەندراویی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: 

تۆڕەکەمان لەڕێی ئەم راگەیاندراوەوە داواکارییەک ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات، تۆڕەکەمان داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکات بە ئاشکرا ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهینێت. 
بۆ ئێمەومانان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان جێگای پرسیارە کە تاوەکو ئێستا مەسرور بارزانی بە هیچ جۆرێک باسی ڤاکسینی کۆرۆنا ناکات.
ئەم بێدەنگیەی سەرۆکی حکومەت چەندین پرسیار ئەوروژێنێ. 
ئایا سەرۆکی حکومەت پێشتر ڤاکسینەکەی وەرگرتوە بۆیە بێدەنگی لێکردوە؟ 
ئاخۆ سەرۆکی حکومەت ڤاکسینە ئەمریکیەکەی وەرگرتوە و منەتی بە چینی و بریتانیەکە نیە؟
یا ئایا مەسرور بارزانی متمانەی بەو ڤاکسینە نیە کە پێشکەشی خەڵکی کردوە؟
ئایا نابینی کە سەرۆکی وڵاتان و سەرۆک وەزیرەکانیان بۆ هاندانی خەڵکی وڵاتەکانیان قۆڵی خۆیان لێ هەڵماڵن و ڤاکسینەکە بەکاردەهێنن؟ بۆچی تۆش وەکو ئەوان ناکەی؟
ئەمانە و زۆری تریش پرسیاری جیددی و گرنگن و پێویستە سەرۆکی حکومەت وەڵامیان بداتەوە. هەروەها داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە ئەم پرسیارانە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت و وەزیری تەندروستی بکات.
بێدەنگی کردن لە بەکارهێنانی ڤاکسین و شاردنەوەی ڕاستیەکان ئەوەنەی تر گومانەکانی خەڵکی کوردستان زیاتر دەکات و رێگرە لەوەی کە زۆرترین کەس ڤاکسینەکە وەرگرن.  بۆیە پێویستە بە زووترین مەسرور بارزانی ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکات.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی