کوڕێکی بەدەل بەرواری: هەموو ڕۆژێک ئێمە چاوەڕێی باوکم دەکەین

08/04/2021
فۆتۆ: 

کوڕێکی بەدەل بەرواری ڕایدەگەیەنێت، هیچ سۆراغێکی باوکی لە زیندان نازانین و دەشڵێت، هەموو ڕۆژێک ئێمە چاوەڕێی تەلەفۆنی باوکم دەکەین بەڵام هیچ سۆراغێکی نیە.

ئاری بەدەل بەرواری کوڕێکی مامۆستا بەدەل بەرواری بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، هیچ شتێک لە بارەی ڕەوشی تەندروستی باوکم نازانین لە زیندان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەتەوە کە تەندروستی ناجێگیرە.

وتیشی، دوایین جار کە قسەم لەگەڵ باوکمکردوە ڕۆژی نەورۆزبوە و لەوکاتەوە هیچ قسەیەکمان لەگەڵ نەکردووە، ئەوان پێشتر بەڵێنیاندا کە ١٥ رۆژ جارێک ڕێگەدەدەن قسەی لەگەڵ بکەین بەڵام وادەرنەچوو.

ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیاربوو لە ساڵی پارەوە مامۆستا بەدەل بەرواری دادگایبکرێت و ئازادبکرێت، بەڵام دادگایەکەی دواخراوە و لە دواین جاریش پێشنیازێکی پارێزەرەکەی بۆ دادگایکردنی ڕەتکرایەوە.

ئەو کوڕەی بەدەل بەرواری دەشڵێت، هیچ کەسێک لە خەمی ئێمەدانیە و هەموو ڕۆژێک ئێمە چاوەڕێی تەلەفۆنی باوکم دەکەین بەڵام هیچ سۆراغێکی نیە. 

لە رۆژی ١٥-٥-٢٠٢٠ ، مامۆستا بەدەل بەرواری، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندان لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا ئازادنەکراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی دهۆکەوە، رۆژی ٤/١٠/٢٠٢٠، بڕیاری ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری دراوە، بەڵام دواتر خرایەوە زیندان.