سیمینارێک بە زمانی ئینگلیزی بۆ ڕۆمانی ''مرۆڤی هەرزان''

08/04/2021
فۆتۆ: 

لە ڕۆژی سێشەممە ٦-٤-٢٠٢١ سیمینار و ڕێوڕەسمی واژۆکردنی نوێترین ڕۆمانی گۆران سەباح بە ناونیشانی ''مرۆڤی هەرزان'' لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی بەریتانی لە هەولێر ساز کرا.

بە سپۆنسەری قوتابخانەی نێودەوڵەتی بەریتانی و بە ئامادەبوونی مامۆستا و ستافی قوتابخانەکە ئەم سیمینارە بەڕێوەچوو.

 ئەوەی جێگەی باسە ئەم سیمینارە بە زمانی ئینگلیزی نووسەری ڕۆمانەکە گۆران سەباح بە باسێک لەسەر ڕۆمانەکە دوا و دواتریش گفتووگۆیەک لەبارەی ڕۆمانەکە لەگەڵ خوێنەرانی قوتابخەنەکە ئەنجام درا.

ئەم سیمینارە لە درێژەی چالاکی و گەشتی ناساندنی ڕۆمانەکەیە لە هەموو کوردستان.

ڕۆمانی ''مرۆڤی هەرزان'' لە نووسینی گۆران سەباح و لە بڵاوکراوەکانی وەشانی نووسیار ٢٠٢١.

چەند دیمەنێک لە سیمینارەکە :