ئەمشەو کلاسیکۆی زەوی بەڕێوە دەچێت

10/04/2021
فۆتۆ: 

ئەمشەو لە هەفتەی ٣٠ی خولی ئیسپانی کلاسیکۆی زەوی لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەڕیوە دەچێت، ئینێستاش دەڵێت، لیۆنێل میسى لە یاریەکەى ئەمشەو یەکلاکەروە دەبێت.

کلاسیکۆی ئەمجارە جیاوازدەبێت، هەر دوو یانە ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە دەکەن، بەرشەلۆنە بە ٦٥ خاڵ لە پلەی دووەمدایە و بەجیاوازی یەک خاڵ لە دوای ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەوە دێت، هەرچی ڕیاڵ مەدریدە خاوەنی ٦٣ خاڵە و لە پلەی سێیەمدایە. 

ڕاهێنەرانی هەردوولا بەگرنگیەوە لە یاریەکە دەڕوانن، ڕیاڵمەدرید لە دوای بردنەوە مەزنەکەی لە یانەی لیڤەرپوڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەورەیەکی بەرزەوە خۆی بۆ میوانداری یاریەکە ئامادەکردووە. 

هەرچی یانەی بەرشەلۆنەش لە پێناو بردنەوەی نازناوەکە خۆی یەکلایکردەوە تەوە بەو پێیەیی کە ماڵئاوای لە خولی یانە پاڵەوانەکان کردووە.

لە هەردوو یانە چەند یاریزانێکی گرنگ و بەتوانا ئامادە نابن، گنگترینیان ڕامۆس و ڤاران لە هێڵی بەرگری ڕیاڵ مەدرید و پیکی و ئەنسوفاتیش لە یانەی بەرشەلۆنە.

زینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە بارەی یاریەکەوە دەڵێت، ئەم یاریە هیچی لە یاریەکانی دیکە کەمتر نیە و سێ خاڵی یاریەکەش بۆ ئێمە گرنگە.

لای خۆیەوە، ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە بارەی یاریەکەوە ڕایگەیاند، ئەم ڕوبەڕوبونەوەیە گرنگە و سێ خاڵی یاریەکەش بۆ ئێمە گرنگی خۆی هەیە و هەوڵی بۆ دەدەین.

ئاندرێس ئینێستایی یاریزانی پێشوی هێڵی ناوەندی یانەی بلوگرانا لە بارەی کلاسیکۆوە دەڵیت، سێ یاریزان یەکلاکەروە دەبن بۆ یاریەکە ئەوانیش سێرجیۆ بۆسکێت لە هێڵی ناوەند، بەو پێیەیی ئەزمونێکی باشی هەیە و شارەزایی یاری ڕیاڵ مەدریدە.

هاوکات، جۆردی ئەلبا یاریزانی هێڵی بەرگری یانەکە، ئەمساڵ ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردوە و ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە سەرکەوتنەکانی یانەکەی.

هەروەها لیۆنێل میسی ئەستیرەی یەکەمی یانەکە پێموایە یەکلاکەرەوەی ئەم یاریەدەبێت و ئەگەر لە ڕۆژی خۆیدا بێت، گورزی کوشندە دەوەشێنێت.

کلاسیکۆی ئیسپانیا لە یاریگای دیستیڤانۆی تایبەت بە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.