وادەی بەخاکسپاردنی شازادە فیلیپ دیاریکرا

10/04/2021
فۆتۆ: 

ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە شازادە فیلیپ، لە بەریتانیا بە خاک دەسپیردرێت، حکومەتی ئەو وڵاتەش دەڵێت، مەراسیمی بەخاک سپاردنەکەی سنوردار دەبێت.

بەخاک سپاردنی شازادە فیلیپ، شازادەی ئێدینبێرگ، هاوژینی شاژن ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا، کە دوێنێ ٩ی ٤ی ٢٠٢١ لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دوایکرد، ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە دەبێت. 

کۆشکی شاهانەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، کە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەی سنوردار دەبێت ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێکارەکان بۆ خاپارێزی لە کۆرۆنا، ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە کەناڵەکانی بەریتانیا بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ مەراسیمەکە دەگوازنەوە.

لای خۆیەوە، سکای نیوز بڵاویکردەوە کە، پێشوادەی بەخاکسپاردنەکەی هاوڵاتیانی بەریتانیا ئاگادار دەکرینەوە لە خولەکیک وەستان بۆ گیانی شازادە فیلیپ.

شازادە فیلیپ لە ١٠ی مانگی حوزەیرانی ساڵی١٩٢١ لە دوورگەی کۆرفو لە رۆژهەڵاتی یۆنان لەدایکبووە و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٧وە ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا پێکهێناوە.

دوای کۆچی دوایی، شازادە فیلیپ، سەرکردەی وڵاتانی ئەمریکا و ڕوسیا و فەرەنسا چەند وڵاتێکی دیکە سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد.