نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بەراورد بە دوێنێ شەممە، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەکی کەم دابەزی.
بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٢ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٥٩ دۆلار و ٣٢ سەنت دیاریکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە ١٠ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٣ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٩ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو.
چەند ڕۆژ پێش ئێستا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت هاتەخوارەوە بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت.
ئەگەرچی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 70 دۆلار، بەڵام دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.
|