یەکەم وەجبەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق

11/04/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، یەکەم وەجبەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتووەتە وڵاتەکە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە رگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای فایزەر گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق چەند وەجبەیەکی لە ڤاکسینەکانی ئەسترازینیکای بەریتانی و سینۆفارمی چینی وەرگرتووە و پشکی هەرێمی کوردستانیشی لە هەردوو ڤاکسینەکە داوە.

چەند رۆژ پێش ئێستاش، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، بڕیارە بەم نزیکانە حکومەتی عێراق یەکەم وەجبەی ڤاکسینی (سپوتنیکی ڤی) لە روسیا وەربگرێت.