دیدێکی بەختیار عەلی سەبارەت بە دوو چەشنە خوێنەر

11/04/2021
فۆتۆ: 

جیاوازی نێوان خوێنەری ڕاستەقینە و خوێنەرێکی ڕاگوزەر و سەرپێی کە تەنیا هەڵپە و پەلەیەتی بگاتە کۆتایی، وەک جیاوازی نێوان دوو مەلەوانە، یەکێکیان لە حەوزێکی بچوک و ئەویدییان لە دەریایەکدا مەلەدەکات.

ئەو مەلەوانەی لە حەوزێکدایە، چاوی لە کۆتایی حەوزەکەیە، پەلەیەتی بگاتە ئەوسەر و دەست لە لێوارەکان بدات، بەڵام مەلەوانی ناو دەریا، بێئەوەی بۆ کۆتاییەک بگەڕێت مەلەدەکات، هیچ سنوور و لێوار و قەراغێکی لێ دیار نییە، مەلەدەکات و خۆشحاڵە کە دەریا ناکۆتایە، چونکە دەزانێت وەک مەلەوان هێزی تەنیا لەوەدا دەردەکەوێت چەند بەرەو نادیارە قووڵ و تاریکەکانی ئەم ئاوە بێسنوورانە بڕوات .

...

لە وتاری «تێکست وەک کارێکی هەمیشە ناتەواو»