وێنە..سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدراڵی سوێندی یاساییان خوارد

11/04/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدراڵی لەبەردەم بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سوێندنی یاساییان خوارد.

بەرهەم ساڵح لە کاتی بەڕێوەبەرچوونی پرۆسەی سوێندخواردنەکەدا ڕایگەیاند، عێراق هەنگاوی گرنگی بڕیوە، بۆ تەواوکردنی یەکێک لەگرنگترین دامەزراوە دەستورییەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ سەرۆک کۆمار مەرسومی کۆماری دەرکرد بۆ دەستبەکاربوونی ناوی ١٢ دادوەر، بۆ ئەوەی دەستبەکار بن لە پۆستەکەیان لە دادگای باڵای فیدراڵی.

بەگوێرەی مەرسومی کۆماری دادوەر جاسم عومەیری پۆستی سەرۆکی دادگاکە وەردەگرێت، لەگەڵ ٨ دادوەری دیکە بەسیفەتی ڕەسەن و ٣ دادوەری دیکەی یەدەگ بۆ دادگاکە.

ڕۆژی ٢٩ی مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ناوی سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی ئاشکراکرد.