دیوانی وەقفی سوننەی عێراق سێ شەممەی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد

11/04/2021
فۆتۆ: 

دیوانی وەقفی سونی لە عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی نەتوانراوە مانگ ببیرنێت، سبەینێ تەواوماری مانگی شەعبانە و ڕۆژی سێشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دیوانی وەقفی سونی بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەی دەستەی بینین مانگ بۆ دیاریکردنی مانگی رەمەزانی پیرۆز بۆ ساڵی ١٤٤٢ی کۆچی، کە سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی و ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی و زانایانی گەردوونناسی ئامادەی بوون، نەتوانراوە مانگی رەمەزان ببینرێت، بۆیە سبەینێ تەواوکاری مانگی شەعبان دەبێت و دوو سبەی سێشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.