نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە

12/04/2021
فۆتۆ: 

بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە وگۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٢ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٥٩ دۆلار و ٣٣ سەنت دیاریکراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێک بوو نەوت ناجێگیربوو و بەردەوام و رۆژانە بەرز و نزمی دەکرد.

لە مانگی رابردووا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 70 دۆلار و دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.